رووداو - تەندروستی
د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، کەسایەتی و بانگخوازی ئایینیی سەلەفی لە هەرێمی کوردستان دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
ئەم روونکردنەوەیە لەلایەن کورەکەی د. عەبدوللەتیف دوای ئەوە هات کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چەند وێنەیەکی لە نەخۆشخانە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و نیگەرانیی لای هەندێک لە هاونیشتیمانیان دروست کرد.
ئیبراهیمی کوڕی بە رووداو گوت، باوکی نەخۆشیی شەقیقەی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا تووشی پەتای وەرزی بووە و ماوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا تەندروستە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
شەقیقە، سەرئێشەیەکی تووندە، نیشانەکانی دەشێت ئەمانە بن؛
- گۆڕانی ئاوەز
- زۆر میزکردن
- رەقبوونی مل
- گۆڕانکاری لە بینیندا
- بێهێزی
- کێشە لە قسەکردن
- هەستەوەری بەرامبەر رووناکی
- هەستەوەری بەرامبەر دەنگ
- رشانەوە
