رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە فەرەنسا ئاشکرای دەکات، تامی زیادکراوی ناو کێک و بکسویت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاددەکات.
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی نیشتمانیی توێژینەوە بۆ کشتوکاڵ، خۆراک و ژینگە کرا و دەرکەوت، حەوت جۆری زیادکراوی تام کە زیاددەکرێن بۆ خۆراکە ئامادەکراوەکانی وەکو 'بسکویت و کێک' مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو زیاددەکەن بەتایبەت لەنێو منداڵان.
دکتۆر بێرنارد سرۆر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: شێوازێکی ژیانی نا تەندروست و خۆراکی ناتەندروستی وەکو خۆراکە ئامادەکراو و خۆراکە خێراکان، دەکرێت هۆکاربن بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی26/05/2026
لە ئەمریکا کار بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانێکی دژەڤایرۆسی سوورێژە دەکرێت
تەندروستی26/05/2026
پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە راپەڕین: ئاژەڵی گەنەدار و لاواز دەستیلێنەدرێت و گۆشتی نەخورێت
دکتۆر بێرنارد دەشڵێت: ''تامی زیادکراو زۆرجار دەخرێتە نێو کێک، بسکویت و شیرینی و منداڵانیش هەوادارێکی سەرەکیی ئەمانەن''، تەنانەت باسی هەریەک لە ئایسکرێم، شوکولاتە، نان و ژەمە ئامادەکراوەکان دەکات کە بۆ دەرکەوتنیان بە جوانتر، خۆشترکردنی تاموچێژەکەیان و درێژکردنەوەی تەمەنیان لەسەر رەفەکانی مارکێتەکان تام، بۆن و مادەی پارێزەری زیادکراویان تێدەکرێت.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی 530 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشبووی نەخۆشیی شەکرەن، کە 98٪یان تووشبووی شەکرەی جۆری دوون.
