رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم."
رۆژی یەکی ئایار، بە رۆژی جیهانیی کرێکاران دیاریکراوە و ساڵانە لە زۆربەی وڵات بەم بۆنەیەوە دەکرێتە پشوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "رێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون، ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان26/05/2026
رووداو خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بڵاودەکاتەوە
کوردستان26/05/2026
یەکێتیی زانایان داوا لە حاجیان دەکات قوربانییەکانیان لە کوردستان بکەن
"
مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی رابردوودا، هەوڵی زۆری داوە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، "پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە رووی تەندروستی، سەلامەتیی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە."
