رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن، وەک رۆژی رابردوو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
نرخی دۆلار کە دوێنێ 8,150 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 185,600 تمەن، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4,250 تمەنی دیکە واتا بە رێژەی 2.29٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئێستا بە 189,850 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلاری ئەمریکی لە 24 کاژێری رابردوودا 189,850 تمەن و نزمترین نرخ 177,200 تمەن بووە.
نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 21.12٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هەروەها نرخی یەک دۆلار لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 75.46 لەسەدا بەرز بووەتەوە.
