رووداو دیجیتاڵ
بەشێک لە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان لە سنووری پارێزگای هەولێر گلەیی لە شێوازی راییکردنی مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکەن. بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە یەکێک لە هۆکارەکان بۆ "کەمیی میلاک" دەگەڕێنێتەوە.
تەمەن شوان، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی قەرزدار نەبێت، پارەی خۆی دابێت و کێشەی نەبێت، راییکردنی مامەڵەکەی و وەرگرتنی پاکانە تەنیا 10 خولەکی پێویستە."
ئەم قسانەی بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر لە کاتێکدایە، بەشێک لە خاوەن کارگەکان دەڵێن بۆ وەرگرتنی پاکانەستۆ چەندین مانگ لەنێوان فەرمانگەکاندا دێن و دەچن، بەتایبەت لەو دۆخانەی کە دەیانەوێ کارگەکانیان بفرۆشن یان مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەنجام بدەن.
بۆچی مامەڵەکان دوادەکەون؟
بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکات کە 90٪ی پرسەکان پەیوەندییان بە کۆمپانیاکان خۆیانەوە هەیە و دەڵێت: "هەندێک کۆمپانیا 6 بۆ 7 مانگ نایەن بۆ لای ئێمە.
