رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، شیری دایک تەندروستیی منداڵ دەپارێزێت و دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن لە کۆرپەدا.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، خواردنی شیری دایک بۆ ماوەیەکی درێژخایێن، ریخۆڵەی منداڵ بە جۆرەها بەکتریای سوودبەخش پڕدەکاتەوە کە یارمەتیی رێکخستنی پەستانی خوێن دەدەن، بەرگری جەستەی منداڵەکە بەرز دەکەنەوە و هەستیاریش لە منداڵ کەمددەکەنەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی25/05/2026
توێژینەوەیەک: زیاتر لە نیوەی هەرزەکاران بەهۆی مۆبایلەوە خەوی شەوانەیان لەدەستدەدەن
تەندروستی25/05/2026
چ کاتێک سێو بخورێت خەو خۆش دەکات و کێشیشی پێدادەبەزێت؟
سەرپەرشتیاری توێژینەوکە ناوی د. نۆئێل مۆلەرە، دەڵێت، ''شیرپێدانی سرووشتی هۆکاری باشبوونی تەندروستیی کۆرپەیە و دڵ و خوێنبەرەکانیشی دەپارێزێت''.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بۆ نەوەیەکی سەلامەت و تەندروستتر پێویستە هەر منداڵێک لانیکەم تاوەکو تەمەنی شەش مانگی تەنیا شیری دایک بخوات و هیچ شیرێکی قوتوو و خۆراکێکی دیکەی پێنەدرێت.
