رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەك لە نەرویج ئاشکرای دەکات، كەمی خەو و كاری شەوانەی پەرستاران تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە.
توێژینەوەکە لە ناوەندی نەرویجی بۆ نەخۆشییەكانی خەو کراوە و دەرکەوتووە، ئەو پەرستارانەی لە شەودا كاردەكەن و بەشێوەیەكی گشتی كەمتر لە پێویست دەخەون، زیاتر رووبەڕووی نەخۆشی دەبنەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لەسەر 1335 پەرستار ئەنجامدراوە، ئەو پەرستارانەی رۆژانە نزیكەی دوو کاژێر كەمتر لە پێویست دەخەون، دوو هێندە زیاتر تووشی پەتا دەبن بەراورد بەو پەرستارانەی خەوێكی تەواویان هەیە.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی25/05/2026
توێژینەوەیەک: زیاتر لە نیوەی هەرزەکاران بەهۆی مۆبایلەوە خەوی شەوانەیان لەدەستدەدەن
تەندروستی25/05/2026
چ کاتێک سێو بخورێت خەو خۆش دەکات و کێشیشی پێدادەبەزێت؟
سیری ڤاگە، توێژەر لە نەخۆشخانەی زانکۆی هاوکلاند لە نەرویج، و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە، رایگەیاند "توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە كە كاری شەوانە و كەمی خەو كاریگەری لەسەر سیستمی بەرگریی جەستە دروست دەكات و مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان 288٪ زیاد دەكات".
سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە، پێشنیازدەکات گرنگی بە رێکخستنی کاتەکانی خەو بدرێت، تەندروستیی کارمەندان و چاودێرانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت.
