رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، توانیویانە یەکێک لە گەورە بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
رۆژی 25ی ئایاری 2026، عەباس بەهادلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، "لە ئەنجامی هەوڵێکی چڕی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی دیالە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، توانییان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن."
عەباس بەهادلی دەڵێت، "لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر 11.
