رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، شێوازی ئێستای کارکردنی دیوانی چاودێریی دارایی لە ئاستی ئاڵنگارییە ئابوورییەکاندا نییە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ریشەیی هەیە. دەشڵێت، وردبینیی هەندێک کۆمپانیای گشتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواکەوتووە.
رۆژی دووشەممە، 25-05-2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند: "دیوانی چاودێریی دارایی گرنگترین دامەزراوەی چاودێرییە لە عێراق و ناوچەکە، بەڵام شێوازی ئێستای کارکردنی لەگەڵ ئاستی ئاڵنگارییە ئابوورییەکاندا ناگونجێت و پێویستە سیستمەکە نوێ بکرێتەوە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق رەخنەی لە سستیی کارەکانی دیوانەکە گرت و ئاماژەی بەوە کرد، کە هەندێک لە کۆمپانیا گشتییەکان زیاتر لە پێنج ساڵە وردبینییان بۆ نەکراوە.
زەیدی وەک مەرجێکی نوێ گوتی: "دەبێت وردبینیی هەر ساڵێکی دارایی، پێش مانگی تەممووزی ساڵی دواتر بەکۆتا بێت.
