رووداو دیجیتاڵ
هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان باجی خرایە سەر. وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بڕیارەکە بۆ پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیە.
رزگار حەمەد خدر، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆ 15ـی ئایارەوە هاوردەکردنی تەماتە یەک کیلۆی 750 دینار باجی دەخرێتەسەر و تاوەکو 1ـی مانگی 11 باجەکە بەردەوام دەبێ".
راوێژکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "تەماتە سەرەتای پێگەیشتنێتی، بەتایبەت خانەی پلاستیکی و بەشێک لە پێدەشتەکانی هەولێر، شارەزوو، بەردەڕەش، سۆران و دەشتی بیتوێن".
ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی هەر بەرهەمێکی خۆماڵی دا هاوردەی قەدەخە دەکرێ، یان باجی زۆری دەخرێتەسەر، ئەوەش بە ئامانجی ساخبوونەوەی بەرهەمی جووتیاران و باخەوانانی هەرێمی کوردستان.
