رووداو دیجیتاڵ
کەمپی جێژنیکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە درۆن کرایە ئامانج. بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، "زیانی گیانی نەبووە".
رۆژی هەینی، بەرپرسێکی باڵا لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێرش دژی کەمپەکە بە سێ درۆن کرا، یەکێکیان لەنێو ماڵەکان کەوتە خوارەوە. زیانی گیانیان نەبووە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دوو لە درۆنەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە هەرێمی کوردستان، تەقێندراونەتەوە.
لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەست و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هێرشە درۆن و مووشەکییەکان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیان کردووە، هەر لەم مانگەدا چەند هێرشێک دژی سنووری کۆیە و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر، هەروەها هێرش کراوەتە سەر کەمپی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی.
.jpg&w=3840&q=75)