رووداو - تەندروستی
نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات، هەموو وڵاتان و بەرپرسانی پلاندانان کار لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بکەن و ئەم پرسە بە هەند وەربگرن.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە 50 ساڵی رابردوودا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گەشەپێدان هەبووە، بەڵام پێویستی بە بەڕێوەبردنی باشتر هەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی وەکو تەندروستی، پەروەردە، هەلی کار و پاراستنی ژینگە.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی25/05/2026
توێژینەوەیەک: زیاتر لە نیوەی هەرزەکاران بەهۆی مۆبایلەوە خەوی شەوانەیان لەدەستدەدەن
تەندروستی25/05/2026
چ کاتێک سێو بخورێت خەو خۆش دەکات و کێشیشی پێدادەبەزێت؟
بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی جیهان ئێستا هەشت ملیار و 230 ملیۆن و 129 هەزار کەسە، لە ساڵی 2050 دەگاتە 9.7 ملیار کەس، کە 60%ـی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە ئەفریقیا و ئاسیا روودەدات.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن: گەشەی دانیشتووان سامانێکی مرۆییە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەبرێت، بەڵام پێویستی بە پلاندانانی وردتر هەیە بۆ ئەوەی وڵاتان ئامادەی ئەم زیادبوونە بن.
