رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تووشبوون بە نەخۆشیی هاریی سەگ لە سنوورەکەدا زیادی کردووە و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، لە هەشت مانگدا 400 گەستراوی سەگ تۆمار کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-9-2025 د. رزگار عەلی، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ زۆری ژمارەی سەگی بەڕەڵا و ئاژەڵی کێوی گەڕاندەوە، بەتایبەت گورگ و رێوی، کاتێک لەگەڵ سەگەکان شەڕ دەکەن، نەخۆشییەکە بۆیان دەگوازنەوە."
سەبارەت بە چارەسەر، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بە بوونی دوو جۆر دەرزی کرد و گوتی، "جۆرێکیان سیرەمە کە دەبێت لە ماوەی 72 کاژێردا بدرێت لە کەسی گەزراو، جۆرەکەی دیکەش کوتانە و بە 5 ژەم دەدرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی25/05/2026
توێژینەوەیەک: زیاتر لە نیوەی هەرزەکاران بەهۆی مۆبایلەوە خەوی شەوانەیان لەدەستدەدەن
تەندروستی25/05/2026
چ کاتێک سێو بخورێت خەو خۆش دەکات و کێشیشی پێدادەبەزێت؟
"
ناوبراو داوای لە هاونیشتمانیان کرد، "هەرکاتێک سەگ گەستی، بە زووترین کات سەردانی بەشی فریاکەوتن بکەن." هەروەها ئاشکرای کرد کە بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی گەستن، داوایان لە حکومەتی ناوەندی کردووە بڕێکی زیاتری دەرزیی دژە هارییان بۆ بنێرن.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی گوت، دەرزییەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، بەڵام "لە ماوەی هەشت مانگدا 400 حاڵەتی سەگ گەستنمان هەبووە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە دەرزیی هاریی سەگ کەم بکات."
