رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوو برا کوژران و تاوەکو ئێستاش هۆکاری کوژرانەکەیان نەزانراوە.
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوو گەنجەکە لەنێو گەڕەکی فەرمانبەران کوژراون و هەردووکیان برای یەکدین."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کوژراوەکان ناویان (هۆشمەند محەممەد مەنتک) و (ئەمیر محەممەد مەنتک)ـە و تەمەنیان لە بیستەکاندایە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، سەرچاوەکەی رووداو گوتی: "هێشتا هۆکاری کوژرانی ئەو دوو برایە بۆ هێزە ئەمنییەکان روون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
دوای رووداوەکە، تەرمی هەردوو گەنجەکە رەوانەی پەیمانگەی دادپزیشکیی هەولێر کراون و هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە و زانینی راستی و دروستیی رووداوەکە.
