رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، لەگەڵ لوئیجی دی مایۆ، نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی بەردەوام کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاریکاریی ئابووری و سیاسی".
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. تێیدا جەخت لە بایەخی پاراستنی ئارامی و سهركهوتنى هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر کرایەوە.
