رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە 3 پارێزگا بەفر و لە 21 پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان باران ببارێ. کەشەکە سبەیش بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان و قەرس لە باکووری کوردستان بەفر دەبارێ.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێ لە پارێزگاکانی رووها، ئامەد، دیلۆک، سەمسوور، مێردین، ئێلیە و سێرت لێزمەباران و هەورە برووسکە هەبێ. نمەبارانیش لە تەواوی 14 پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەگرێتەوە.
بەگشتیی ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی رووها، ئامەد، دیلۆک، سەمسوور، ئێلیە، مێردین و سێرت دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، لەو 3 پارێزگایانەی بەفر تێیاندا دەبارێ پلەی گەرما دادەبەزێ.
