رووداو دیجیتاڵ
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمشەو درۆن لە ئاسمانی سۆران بینراون و یەکیان لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراوە.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەنێوان کاژێر 10:30 بۆ 11:00ـی شەو، درۆن لە ئاسمانی سۆران بینران.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
هەڵگورد شێخ نەجیب گوتی: "ئەو درۆنە لە نزیک ناوچەی بەرزێوە لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا و پووچەڵ کرایەوە."
لە 28ی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 732 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر، لە ئەنجامدا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 99 کەسیش بریندار بوون.
