رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاژێر 08:01 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026 لە شارۆچکەی یەدیسوو سەر بە پارێزگای چەولیگ روویداوە و گوڕەکەی 4.5 پلە بووە بە پێوەر رێختەر،
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.01 کم تۆمارکرا.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەی فەرمیی لەبارەی زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نەدراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
گەورەترین بوومەلەرزە کە بەمدواییانە لە تورکیا و باکووری کوردستان روویاندابێت، بوومەلەرزەکەی مەرەش بوو، کە کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023 بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر روویدا و 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. 14 ملیۆن هاووڵاتیی راستەوخۆ کەوتنە ژێر کاریگەری بوومەلەرزەکان.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 537 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 213 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.
