رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی سوورداش لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی و ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵە دەڵێت، کۆگەی ئاوی کەمپەکە کراوەتە ئامانج.
کاژێر 04:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی کۆمەڵە لە سوورداش و ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند، هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵە گوتی، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، لەبەر ئەوەی کەمپەکە بە تەواوی چۆڵ کراوە و هیچ خێزانێکی تێدا نەماوە.
دەشڵیت، تاوەکو ئێستا درۆنی چاودێریی بە ئاسمانی سوورداش دەسووڕێتەوە کە کەمپێکی هاوبەشی بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە.
