رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئهبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
دەشڵێت، هەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
لەمبارەیەوە "جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، "رۆڵى هەرێمی کوردستان له پاراستنی ئارامی و سهقامگيريدا، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانيان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو".
![نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان [لای راست] و ئهبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimages.rudaw.net%2Fs3%2Frudaw.net%2FContentFiles%2F954214Image1.jpg&w=3840&q=75)