رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی جەلیدۆک سەر بە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ، گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس بەهۆی شۆرتی کارەباوە گەیێندرانە فریاکەوتنی ئاکرێ، یەکێک لە گەنجەکان پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
نێچیرڤان هەرکی دەڵێت، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ناوی دلۆڤان ئیسماعیلە و تەمەنی 30 ساڵ بوو. براکەی بە ناوی سەربەست، لە نەخۆشخانەی چارەسەری بۆکرا و سەلامەتە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دوو براکە لەکاتی هێنانەخوارەوەی شیش لەسەربان بۆ دروستکردنی کەپر، کارەبا گرتوونی.
