رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و بیروڕایان لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کراوە، کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و رێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.
رۆژی چوارشەممە 29ـی نیسانی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و "لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران".
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کراوە.
