رووداو دیجیتاڵ
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی حیزبەکەی بڵاو کردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە هەبێت.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژ بەوە کراوە: "چەند رۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجام دەدرێت، بڵاو دەکرێتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوه."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، مەکتەبی سیاسیی پارتی داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات: "وا باشە کەناڵەکانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن."
