رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بەردەوامن و دەیانەوێت ئاسانکاریی تەواو بۆ حاجییان بکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 30ی نیسانی 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی حاجیان بە ئاسانترین رێگە بگەیێننە سعودیە.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی گەشتەکان، گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارە لە 12ی ئایارەوە گەشتی حاجییان دەستپێبکات. گوتیشی، " وەک کارئاسانییەک، هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
کاروان ستوونی باسی لەوەش کرد، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەدراوە، "بەڵام ئومێدێکی زۆر هەیە کە هەوڵەکان بگەنە ئەنجام."، راشیگەیاند، "لە ئەگەری هەر بڕیار و رێککەوتنێکی نوێ، هاونیشتمانییان ئاگادار دەکەینەوە."
گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، ئامانجی ئەوان دابینکردنی "سەلامەتترین و ئاسانترین" رێگەیە بۆ ئەوەی حاجییان بەبێ ماندووبوون فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەم ساڵ 5 هەزار و 120 هاونیشتمانی ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە.
