رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهـ ـی باکووری کوردستان، تەرمی دوو کەس بە سووتاوی لە ماڵێکدا دۆزرایەوە.
رووداوەکە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30 ـی نیسانی 2026 لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەر لە ناوەندی شاری ئێلیهـ روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی هاونشتیمانیان بینیویانە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک دووکەڵ بەرز دەبێتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، تەندروستی و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.
تیمەکان دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای شکاندنی دەرگاکە، چوونەتە ژوورەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
تیمەکان لەنێو ماڵەکەدا تەرمی (سورەیا ئا.ی.) تەمەن 45 ساڵ و (مەتین ئا.ی.) تەمەن 52 ساڵیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستدابوو. تەرمی هەردوو کەسەکەیان بۆ توێکاری پزیشکیی دادوەری گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئێلیهـ.
لێکۆڵینەوە دەربارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
