رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی کەرکووک لەیلان لەرۆژهەڵاتی پارێزگاکە ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو وەرگەڕا لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 1ـی ئایاری 2026، سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێنج بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کە لە ئەنجامی ئەو رووداوی هاتوچۆیەدا برینداربوونە"
بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک گووتیشی: "دووان لەبریندارەکان دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە لەژێر چاودێری چڕدان"
سامان بابە ئەوەشی ئاشکراکرد یەکێک لەبریندارەکان منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
