رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای سەیدسادق تەقە لە سەرنشینانی تانکەرێکی سووتەمەنی کرا، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکیش بریندارە کە مام و برازان.
نزیک کاژێر 05:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە بەرزاییەکانی گوندی تەڕاتەوەن لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە تانکەرێک کرا، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکیش بریندار کرا، هەروەها بەشێکی تانکەرەکە سووتا.
رائید ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوەیە، کە نوێ نییە و بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە رووداوی گوت: "ئەو کەسەی کوژراوە ناوی رێککەوت عەبدوڵڵا محەممەدە و بریندارەکەش برازای خۆیەتی".
بەگوێرەی سەرچاوەکەی رووداو، "لایەنی هێرشکار کێشەی کۆمەڵاتییان لەگەڵ برایەکی کوژراوەکەدا هەبووە، کە باوکی بریندارەکەیە، لە رووداوەکەشدا دەستبەجێ یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و نەتوانراوە بگەیێندرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن".
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
کوژراو و بریندار لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندێکی قەزای پێنجوێنن، بەڵام دانیشتووی سەیدسادقن.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە. بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تەرمەکە نێردراوەتە دادپزیشکی.
