رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی "9 تێرۆریستی داعشی" راگەیاند، کە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەستگیر کراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش (سلێمانی) لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ئۆپراسیۆنە بە هاوئاهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراوە. "تێرۆریستەکان لە سنووری سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستگیر کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
بەپێی راگەیێندراوەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئۆپراسیۆنەکان لە ماوەی نێوان 1 تاوەکو 27ـی نیسانی 2026 بەڕێوەچوون. دوای بەدواداچوونی ورد و دەستنیشانکردنی حەشارگەکانیان، توانرا "سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە تێرۆریستییە دەستگیر بکرێن کە لە رابردوودا ئەندامی چالاکی داعش بوون."
ئێستا سەرجەم دەستگیرکراوان بەپێی مادەکانی 2 و 4ـی یاسای تێرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
