رووداو دیجیتاڵ
نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان دابەزی و ئەمڕۆ لە عەلوە کیلۆی بە 400 دینارە، بەراورد بە مانگی رابردوو کیلۆیەک زیاتر لە 750 دینار دابەزیوە.
رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کیلۆیەک تەماتە لە عەلوە ئەمڕۆ بە نزیکەی 400 دینارە."
نێوەڕاستی مانگی رابردوو کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکان هەزار و 250 دینار بوو، سەرەتای هەمان مانگ لە بازاڕەکاندا کیلۆیەک تەماتە گەیشتە سێ هەزار دینار.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر گوتی، "تەماتە زۆر زۆرە و خواستیش کەمە، تەماتەی عێراقی، ئێرانی و وڵاتانی دیکەش هاوردە کراون و بوون بە هۆکاری دابەزینی نرخ."
لەم وەرزەدا زۆرینەی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە هاوردە دەکرێ. وەرزی هاوین کاتی زێڕینی بەروبوومی نێوخۆیە و لەوکاتەدا زۆرینەی بەرهەمی سەوزە و میوە هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێ.
