رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، شەوی رابردوو کەمپێکیان لە نزیک بالیسان و بەیانی ئەمڕۆش کەمپی جێژنیکان بە درۆن و مووشەک بۆردوومان کراون.
کاوە بەهرامی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیک کاژێر 07:30ـی ئەمڕۆ بە مووشەک کەمپی جێژنیکان لە سنووری هەولێر بۆردوومانکرا".
کەمپەکە شوێنی کەسوکاری پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
کاوە بەهرامی گوتی: "هێرشەکە بە یەک مووشەک بووە و زیانی گیانی نەبووە".
بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوتیشی: "شەوی رابردوو بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر سنووری بالیسان لە هەولێر، هاوکات نزیکەی 4 مووشەک لەلایەن هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە، هیچیان زیانی گیانییان نەبوو".
لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەست و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هێرشە درۆن و مووشەکییەکان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیان کردووە، هەر لەم مانگەدا چەند هێرشێک دژی سنووری کۆیە و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر، هەروەها هێرش کراوەتە سەر کەمپی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی.
