رووداو دیجیتاڵ
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تورکیا لەگەڵ موسا کوڵاکڵی کایا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچووە، "هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرد و جەختیان لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
فەرمانگەکە رایگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا دۆخ و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بە گشتی و دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی تاوتوێ کراون و "هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە لەسەر ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی سەقامگیریی ناوچەکە دەبنەوە."
بەپێی راگەیێندراوەکە، سەفین دزەیی و موسا کوڵاکڵی کایا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوئاهەنگییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە ئاراستەی دەستبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
