رووداو دیجیتاڵ
ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار خەیار، کوولەکە و باینجانی خۆماڵی گەیشتە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان و هاوردەیان قەدەخە کرا.
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکەمین بەرهەمی خۆماڵی گەیشتە عەلوەکەمان، کە خەیار، کوولەکە و باینجانە."
بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی گوتی، "بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی، قەدەخە خراوەتە سەر ئەو سێ بەرهەمەی پێگەییون؛ لە 15ـی ئەم مانگە هاوردەکردنی تەماتەش قەدەخە دەکرێ.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
لەبارەی نرخەکانیشەوە سەروەر عەلی گوتی، "خەیار لە عەلوە کیلۆی 650 دینارە، هەروەها کولەکە و باینجان کیلۆیان بە 500 دینارە."
هەروەها رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جگە لە خەیار، کولەکە و باینجان، بەشێکی تەماتەی سنووری هەولێر پێگەییوە و لە عەلوەکاندایە."
ساڵانە لە وەرزی هاویندا و لەگەڵ پێگەیشتنی سەوزە و میوەی نێوخۆ، هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێ یان باجی زۆری دەخرێتە سەر.
