رووداو دیجیتاڵ
دوو هاونیشتمانیی گەڕەکی رۆشنبیری لە شاری هەولێر دەڵێن، چەند رۆژێکە زبڵ کۆنەکراوەتەوە و هۆکارەکەی نازانن. بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر دەڵێ، هەر ئەمڕۆ تیم بۆ ئەو کۆڵانانە دەنێرن کە کێشەیان هەیە.
هاونیشتمانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایار بە رووداویان گوت، "کۆبوونەوەی زبڵ لە کۆڵانەکانمان جگە لەوەی دیمەنێکی ناشارستانیی هەیە، بۆنی ناخۆشیش بڵاودەبێتەوە و ناشزانین هۆکارەکە چییە و کارمەندانی خاوێنکردنەوە چەند رۆژێکە نەهاتوون."
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هیچ کێشەیەکمان لە کۆکردنەوەی زبڵ نییە و هەموو کارمەندەکان بە 600 ئۆتۆمبێلەوە بەردەوامن لە کارەکانیان.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
لەبارەی داوای هاونیشتمانییانی گەڕەکی رۆشنبیری، ژیار جەلال دەڵێت، "کۆکردنەوەی زبڵ رۆژناڕۆژێکە، پێدەچێ شۆفێرێک کۆڵانێکی بیرچووبێ، هەر ئەمڕۆ تیمی بەدواداچوون دەنێرین بۆ گەڕەکی رۆشنبیری و، هەر گەڕەکێکیش زبڵی کۆنەکرابێتەوە راستەوخۆ کارمەند و ئۆتۆمبێلی بۆ دەنێرین."
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ژمارەیەکی تایبەتیان داناوە (07509584838) بۆ هاونیشتمانیان، کە ئەگەر وەکو پێویست کارمەندانی خاوێنکردنەوە نەچوونە کۆڵانەکانیان پەیوەندی پێوەبکەن راستەوخۆ هاوکاریان دەبن و 24 کاژێر هێڵەکە کراوەیەوە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر گوتی، رۆژانە 2 بۆ 2500 تۆن زبڵ لە شاری هەولێر و دەوروبەری کۆدەکرێتەوە و لە کانی قرژاڵە لەنێودەبرێت.
