رووداو دیجیتاڵ
شەڕ لەنێوان خاوەن ماڵ و کرێچییەکەیدا لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان روویدا و لە ئەنجامدا 11 کەس بریندار بوون کە دووانیان ژنن.
رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی سومەرئەڤلەری لە شاری سەمسوور روویدا.
لەنێوان خاوەن ماڵ و کرێچییەکەیدا بە هۆکارێکی نادیار دەمەقاڵێ دروست بوو. دوای ئەوەی کەسوکاری هەردوولا هاتنە ناو بابەتەکەوە، دەمەقاڵێیەکە گەورە بوو و بووە شەڕ و تێیدا چەقۆ و دار و بەرد بەکارهێنران.
لە شەڕەکەدا، 11 کەس بریندار بوون، لەنێویاندا ژنێک بە چەقۆ و کچێکی منداڵیش بە بەرد بریندار بوون.
