رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە لە سنووری شارۆچکەی بسمل سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، سێ بیر لێبدرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی کارەکانی گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزەی گەرمیی ژێرزەوی و ئاوی کانزاییدا. دەکرێ لێدانی بیرەکان تاوەکو قووڵایی نزیکەی 900 مەتر بڕوات.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای یەل ئۆرگانیزاسیۆن لە ناوچەی رێگەپێدراوی نزیک گوندی دارلێ سەر بە شارۆچەکی بسمل دەستپێدەکات.
ناوچە رێگەپێدراوەکە رووبەرێکی نزیکەی 121 هێکتاری هەیە و رووبەری هەر کام لە بیرەکان نزیکەی دوو هەزار مەتر چوارگۆشە دەبێت.
