رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک کەوتەوە و دوای کەمتر لە کاژێرێک، وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی راگەیاند.
هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، ئاگرەکە لە ژێرزەوینی بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەکە بووە.
هاوەڵی نەخۆشێک کە دوای ئاگرەکە لەنێو نەخۆشخانەکە هاتە دەرەوە بە پەیامنێری رووداوی گوت: "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروستبوو؛ ئاگرێکی بچووک بوو و زیاتر دووکەڵ بوو، نەوەک گڕ."
هاوکات سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: "ئاگرێکی بچووک لە یەکێک لە ژوورە راوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای کەرکووک کەوتەوە و بە خێرایی کۆنترۆڵ کرا.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان13/05/2026
هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا
کوردستان13/05/2026
بارین، ئەو کچەی بە هەڵگرتنی پەرداخێک ئێسکەکانی دەشکێن
"
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: "ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و براکانمان لە هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکان و بەرگریی شارستانی بەدواداچوون دەکەن بۆ دیاریکردنی وردەکاری و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە."
